سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌وڵه‌كانى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین ده‌كات

ئایاری 23, 2026 - 19:50
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌وڵه‌كانى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین ده‌كات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/5/23، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

لە دیدارێكدا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کردەوە کە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێیگەیشتووە.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین له‌مباره‌يه‌وه‌ دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندان و هه‌ر ئه‌مه‌ى لێ چاوەڕوان دەکرێت.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتيگريى به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ هەوڵەکانی دەربڕی.

دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی ديداره‌كه‌ بوو.