گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوت: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت، عێراق مانگانە 7 ملیار دۆلار زیان دەکات
بەهۆی پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی باشوورەوە، عێراق رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی گەورە بووەتەوە. گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوت رایدەگەیێنێت، بەرهەمهێنانی نەوت بۆ کەمتر لە سێیەکی جاران دابەزیوە و وڵاتەکە مانگانە نێوان 5 بۆ 7 ملیار دۆلار زیان دەکات.