سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "ئه‌مڕۆ 17-4-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ميانى كارنامه‌كه‌يدا له کۆڕبەندی ديپلۆماسيى ئەنتاڵیا لەگەڵ بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە".
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ره‌وشى كورديان له‌و وڵاته تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها لەبارەی پێشهاته‌كانى رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييهوه.
"هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر كاريگه‌ريى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.. چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.