کۆبوونەوەکە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 17-4-2026 بوو لە ئەنتاڵیای تورکیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە ئێکس رایگەیاند، "ستایشی سەرۆک شەرعم کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بە مەبەستی سەقامگیرکردنی سووریا و ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی لەگەڵ هەسەدەدا بەدیهاتووە".
دەشڵێت، "تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و سووریامان کرد بۆ پێشخستنی ئامانجە هاوبەشە ئەمنی و ئابوورییەکان".
کۆڕبەندی ئەنتاڵیا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە رێکخراوە. خولی ئەم ساڵ لەژێر ناوی "بەڕێوەبردنی نادڵنیاییەکان لە نەخشەسازیی سبەیدا" بەڕێوەدەچێت و لە (17 تاوەکو 19ی نیسانی 2026) بەردەوام دەبێت.