رۆژی هەینی، 10ی نیسانی 2026 دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی (تروس سۆشیاڵ) لە دوو پەیامی جیاوازدا رەخنەی تووندی لە هەڵوێستەکانی تاران گرت و نووسی: "وادیارە ئێرانییەکان لەوە تێناگەن کە هیچ کارتێکیان بەدەستەوە نەماوە، جگە لە سەرانەوەرگرتنێکی کورتخایەن لە جیهان لە رێگەی بەکارهێنانی رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانەوە".
سەرۆکى ئەمریکا راشیگەیاند: "تەنیا هۆکارێک کە وایکردووە ئەوان (سەرکردەکانی ئێران) تاوەکو ئێستا بە زیندوویی بمێننەوە ئەوەیە دانوستاندن بکەن."
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامی دووەمیدا گاڵتەی بە توانای سەربازیی ئێران کردووە و رایگەیاند: "ئێرانییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ میدیای هەواڵی ساختە و پەیوەندییە گشتییەکان زۆر باشترن وەک لە شەڕکردن."
ئەم پەیامەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە یاوەریی ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر گەیشتوونەتە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، تاوەکو بەیانیی رۆژی شەممە یەکەمین گەڕی دانوستاندنە رووبەڕووەکان لەگەڵ شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی محەممەدباقر قالیباف ئەنجام بدەن.