رەوەندی کوردستانی داوای پشتیوانی دەکات
شاندێکی ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی نەرویژ داوای پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هێرشە موشەکییەکان دەکەن
بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی ناڕەزایی دژ بە موشەکبارانکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە تێکدەر و لەیاسادەرچووەکان، شاندێکی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی لاوان سەردانی تەلاری پەرلەمانی نەرویژیان کرد.
لەو دیدارەدا، شاندی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داوایان لە پەرلەمانی نەرویژ کرد، کە ئەم دەنگی ناڕەزاییە بگەیەننە حکومەتی وڵاتەکەیان بۆ ئەوەی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا کار بۆ ئەم پرسە بکرێت، تاوەکو هەرێمی کوردستان بەپێی بڕیار و یاسا نێودەوڵەتییەکان پارێزراو بێت و ڕێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشە ناڕەوایانە.
لای خۆیانەوە، بەرپرسانی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی نەرویژ، بەڵێنیاندا کە هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی پەیامی ڕەوەندی کوردستانی بگەیەننە جێگەی مەبەست و کار بکەن بۆ پاڵپشتیکردن لە خەڵکی باشووری کوردستان لە بەرامبەر ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
سەرچاوە: کوردستان تیڤی