نوێبوونەوە لە میونشن دا
سیستەمی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ توخمەکانی یەک جەمسەری، دوو جەمسەری، فرە جەمسەری و ناجەمسەری نیشان دەدات، بەڵام گۆڕانکارییەکی بەردەوامی دەسەڵات بەرەو ژمارەیەکی زیاتر لە دەوڵەتەکان کە کێبڕکێ لەسەر کاریگەری دەکەن، بە ڕوونی دیارە.

لەکاتی سەیرکردنی دۆخی ئێستای کاروباری نێودەوڵەتی، ئەستەمە خۆمان لەو هەستە دەرباز بکەین کە جیهان تەنها شاهیدی زنجیرەیەک قەیرانی بچوکتر و گەورەتر نییە، بەڵکو کێشەیەکی بنەڕەتیتر هەیە کە ئەویش دەتوانین بۆ دوو ڕەهەند پۆلێنی بکەین: یەکەم: ئەو گۆڕانکارییانەی کەوا لە سیاسەت و ئاسایشی جیهاندا ڕوویانداوە بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە دیاریکراوی باردۆخی نوێ سووریا و ئاگربەستی ئیسرائیل و غەزە و هەروەها چارەنووسی شەڕی ئۆرکراینا و ڕووسیا کە ئەم پرسانە کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر ئاسایشی جیهانی بەتایبەت لەسەر عێڕاق و هەرێمی کوردستان هەیە. دووەم: دوای گەڕانەوەی دۆناڵد تڕەمپ سەردەمێکی نوێی کێبڕکێی دەسەڵاتە گەورەکان لە نێوان ئەمریکا و چین و ڕووسیادا دەست پێدەکات. بەشداریکردنی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە 61 خولی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن (MSC) بۆ جاری شەشەم، سەکۆیەکە بۆ نوێبوونەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و لەگەڵ وڵاتانی جیهان و کۆبوونەوە تایبەتەکان بۆ تاوتوێکردنی مەترسییە ئەمنییە ناوچە بەیەک بەستراوەکان و گفتوگۆ کردن لەسەر پرسی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و مەترسییەکانی تیرۆر و سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان و بەهێزکرنی پەیوەندی ئاسایشی وڵاتانی جیهان و هەرێمی کوردستان. هەر لەبەر ئەمەش ڕوانگەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گرنگە بۆ سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆزینەوەی خاڵی چارەسەر بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.
کریستن کارۆخ