بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی سەرژمێری تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو
سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق کرد کە لە مانگی یازدەی 2024 ئەنجامدرا و ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە 14.1 % دەستنیشان کرا ، بەڵام وەزارەتی پلاندانانی فیدڕاڵ، لە دەرەوەی ئەو بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵ و پێچەوانەی ڕێكکەوتنی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ، ڕەفتاری لەگەڵ دەرئەنجامی فەرمی سەرژمێرییەکە کردووە، کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر شایستەکانی هەرێمی کوردستان و پێویستی بە ڕێکاری بە پەلە هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی.
ئەنجومەنی وەزیران دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵەوە ڕەت دەکاتەوە و هەنگاوی پێویستیش دەگرێتە بەر بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵە و دەستکاریکردنەکان و داواش لە حکومەتی فیدراڵ دەکات پابەند بێت بە ڕێککەوتنە هاوبەشەکان و ئەنجامی فەرمی ڕاگەیەنراوی سەرژمێرییەکە کە ڕێژەی هەرێمی کوردستان %14.1ە.