سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز عه‌لى عه‌ونى ده‌كات

شوبات 9, 2026 - 00:47
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز عه‌لى عه‌ونى ده‌كات

ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە، 2026/2/8 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌نديى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكيان، سه‌ره‌خۆشيى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.

وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خۆيان و خانەواده و کەسوکارە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.

لای خۆیەوە، بەڕێز عەلی عەونی سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هاوبه‌شييان لە خەم و پرسەکەیاندا، دەربڕی.