62 بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق لە مانگی رابردوودا تۆمار کراوە
نزیکە 92 بوومەلەرزە لە تۆڕی چاودێری بوومەلەرزەی عێراقی لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 تۆمار کراوە.

62 بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق.
-22 بوومەلەرزە لە ئێران لە نزیک سنووری عێراق.
8 بوومەلەرزە لە تورکیا لە نزیک سنوری عێراق.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : چالاکی بوومەلەرزەکان لە ناوخۆی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشبووە: پارێزگای دیالە (قەزای خانەقین): 43 بوومەلەرزە. پارێزگای نەینەوا: 5 بوومەلەرزە. پارێزگای هەولێر: 5 بوومەلەرزە.پارێزگای سلێمانی: 4 بوومەلەرزە.پارێزگای میسان (عەمارە)2 بوومەلەرزە. پارێزگای کەرکوک (حەویجە): 2 بوومەلەرزە. پارێزگای دهۆک: 1 بوومەلەرزە.