ئیتاڵیا بەرزترین مێدالیا دەبەخشێتە نێچیرڤان بارزانی

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تەممووزی 2026، دەوڵەتی ئیتاڵیا لە رێوڕەسمێکی تایبەت دا لە شاری هەولێر، بەرزترین پلەی رێزلێنانی فەرمیی خۆی دەبەخشێتە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

تەمووزی 8, 2026 - 12:03
ئیتاڵیا بەرزترین مێدالیا دەبەخشێتە نێچیرڤان بارزانی

لە رێوڕەسمەکەدا نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، بەنوێنەرایەتیی سێرگیۆ ماتەرێلا، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا(مێدالیای ئەستێرەی ئیتاڵیا) دەبەخشێتە نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان. مێدالیاکە بەرزترین مێدالیایئیتاڵیایە بۆ ئەو کەسانەی لە ژیاندان.

مێژووی خەڵاتەکە و گۆڕانکارییەکان

ئەم خەڵاتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1947، کەئەوکات بە ناوی (نیشانەی ئەستێرەی هاوسۆزیی ئیتاڵیا) بوو وزیاتر بۆ رێزلێنان بوو لەو کەسانەی لە دوای جەنگی دووەمیجیهانی رۆڵیان لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتەی ئەورووپاداهەبوو، بەڵام لە ساڵی 2011ـدا، لەسەر دەستی جۆرجیۆناپۆلیتانۆ، یازدەیەمین سەرۆککۆماری ئیتاڵیا یاساکەهەموارکرا و ناو و ئامانجەکەی گۆڕدرا.

ئیدی ئامانجی خەڵاتەکە لە ئاوەدانکردنەوەوە بۆبەرزکردنەوەی شکۆی نیشتمانیی ئیتاڵیا لە دەرەوەی وڵات،گۆڕدرا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستاییەتییەکان وهاوکاریی نێودەوڵەتی. ئەم رێزلێنانە ئێستا بەپێی فەرمانێکیسەرۆکایەتی دەبەخشرێت.

چۆنیەتی هەڵبژاردنی وەرگرانی خەڵاتەکە

پرۆسەی دیاریکردنی وەرگرانی ئەم مێدالیایە زۆر وردە.سەرەتا، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ژمارەیەک ناو پێشنیاز دەکات،دواتر ئەنجوومەنێکی 5 کەسی تایبەت بە رێزلێنانەکە کەسێکیان کەسانی شایستە بۆ مێدالیا پێبەخشینەکە یەکلاییدەکاتەوە کە یەکێک لەو 5 کەسە بەرپرسی پرۆتۆکۆلیدیپلۆماسیی سەرۆکایەتیی کۆمارە. پاشان، ناوی بەربژێر یانبەربژێرەکان دەدرێنە سەرۆککۆمار. 

ئەم خەڵاتە تەنیا بۆ بواری سیاسی نییە، بەڵکو بۆ رێزگرتنە لەوکەسانەی لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆژیا، چالاکییەمرۆییەکان، بازرگانی، کولتووری و هونەریش دا رۆڵیبەرچاویان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیتاڵیاداگێڕاوە.

پلەکانی مێدالیاکە
 
سیستمی رێزلێنانەکە لە پێنج پلەی سەرەکی پێکدێت کەبەپێی گرنگی ریزبەندکراون:

سوارچاک: پلەی یەکەم و سەرەتاییە.

ئەفسەر: پلەی دووەم.

فەرماندە: پلەی سێیەم.

ئەفسەری باڵا: پلەی چوارەم.

سوارچاکی خاچی گەورە: ئەمە بەرزترین پلەی نیشانەکەیە کەدەبەخشرێتە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

گۆڕانکاری لە شێوە و دیزاینی مێدالیایەکەدا

لە ساڵی 2011ـەوە دیزاینی مێدالیایەکە گۆڕدرا و هێمائایینییەکانی پێشووی تێدا لابران. ئێستا نیشانەکە بریتییە لەقەڵخانێکی بازنەیی زێڕین، کە پێکدێ کە دروشمی کۆماریئیتاڵیا و بە رەنگی شین و زێڕین دەورەدراوە، لەگەڵ نووسینیناوی (ئەستێرەی ئیتاڵیا) بە زمانی ئیتاڵی.

کێ ئەم مێدالیایەی وەرگرتووە؟

تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کەسایەتیی ناسراو و کاریگەریجیهان و ئیتاڵیا لە بوارە جیاوازەکان دا ئەم پلەیانوەرگرتووە، لەوانەش: 

- ماوریسیۆ ماکری، سەرۆکی ئەرجەنتین لە ساڵانی (2015-2019)
- بۆیکۆ بۆریسۆڤ، سەرۆکوەزیرانی بولگاریا لە ساڵانی(2009-2021).
- جۆش گرین، حاکمی ویلایەتیی هاوایی ئەمریکا لە ساڵانی(2022- ئێستا).
- شارلین لینێت مۆناک، شازادەی مۆناکۆ لە ساڵی 2011ەوە.
- هۆرست زێهۆفەر، سیاسەتڤانی ناسراوی ئەڵمانیا.
- کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ناسراوی تۆپی پێ کە 5 جار وەکراهێنەر خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردووەتەوە. 
- فێرناندۆ ئەلۆنسۆ، پاڵەوانی فۆرمیولا وەن.
- فرانک سیناترا، هونەرمەندی ئەفسانەیی ئەمریکا.
- گرەیس کێڵی، ئەکتەری ئەمریکی براوەی ئۆسکار.
- فوئاد تەوال، پاتریاکی قودس.
- میونگ-وهون چونگ، مایسترۆ و پیانۆژەنی ناوداری کۆریایباشوور.
- جەیمی ئۆلیڤەر، چێشتلێنەری ناسراوی بەریتانی کە رۆڵێکیگەورەی لە ناساندنی خواردنی ئیتاڵی هەبووە.

نێچیرڤان بارزانی و ئیتاڵیا؛ دوو دەیە لە دیپلۆماسییکاریگەر

پەیوەندییەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمیکوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا گوزارشت لە هاوبەشییەکیستراتیژیی قووڵ لەنێوان هەولێر و رۆمادا دەکەن کە لە زیاترلە 25 ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاویان بە خۆیانەوەبینیووە و هەرێمی کوردستانیان وەک هێزێکی رێزلێگیراولەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێشتووەتەوە.ژمارەیەک لە کۆبوونەوە کاریگەرەکانی نێچیرڤان بارزانی لەماوەی ئەم دوو دەیەدا ئەمانە بوون:

- لە ساڵی 2015 و لە ئەنجامی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماتیۆرێنزی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی ئیتاڵیا، بڕیارێکی ستراتیژی درا،ئەویش گۆڕینی نووسینگەی دیپلۆماسیی ئیتاڵیا بوو لەهەولێر بۆ کۆنسووڵخانەی گشتی. ئەم هەنگاوە بووەوەرچەرخانێکی مێژوویی لە بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی وئابوورییەکانی نێوان هەولێر و رۆمادا.

- لە 13ی نیسانی 2023دا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمیکوردستان و جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە رۆماکۆبوونەوە و جەختیان لە فراوانکردنی پەیوەندییەدووقۆڵییەکان کردەوە. میلۆنی پابەندیی وڵاتەکەی بۆدرێژەدان بە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوەو سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی وەک هۆکارێکی گرنگ بۆپاراستنی ئارامی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناوبرد.

- لە ئایاری ساڵی 2026دا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەردانێکی فەرمیی دوو رۆژەدا بۆ ئیتاڵیا، زنجیرەیەککۆبوونەوەی باڵای ئەنجامدا. لە 18-5-2026دا لەگەڵ گویدۆپرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە. نێچیرڤان بارزانیلە 19-5-2026یش لەلایەن سێرگیۆ ماتەرێلا، سەرۆککۆماریئیتاڵیاوە بە رێوڕەسمێکی شایستە پێشوازی لێکرا و لەگەڵئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش کۆبووەوە.سەرۆککۆماری ئیتاڵیا پشتیوانیی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆهەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.